كۆچ به رێگه‌ى پسپۆڕى و پيشه
ئه‌گه‌ر پسپۆڕى، خوێنده‌وارى، ئه‌زموون و راده‌ى شاره‌زاييتان له زمانى ئينگليزى يا فه‌ڕه‌نسى ئه‌وه‌نده‌يه كه بتوانن له كه‌نه‌دا كار بكه‌ن و بژێوى خۆت و ئه‌ندامانى خێزانتان دابين بكه‌ن، ده‌توانن له گرووپى كۆچبه‌ريى هێزى كارى پسپۆڕدا بۆ كۆچكردن بۆ وڵاتى كه‌نه‌دا هه‌نگاو بنێن. بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن وه‌كو هێزى كارى پسپۆڕ به‌مه‌به‌ستى ڤيزه‌ى ئيقامه‌ى هه‌ميشه‌يى كه‌نه‌دا هه‌نگاو
بنێن ده‌بێ وه‌كو مه‌رجى سه‌ره‌تايى وه‌رگرتنى داواكارى، يه‌كێ له‌و مه‌رجانه‌ى خواره‌وه‌تان هه‌بێ:
• له‌ڵايه‌ن خاوه‌نكارێكى كه‌نه‌داييه‌وه كارێكى باوه‌ڕپێكراو و پشتگيريكراو به ئێوه پێشنيار كرابێ. يا
• قوتابيى phd يه‌كێ له دامه‌زراوه‌كانى خوێندنى باڵاى بڕواپێكراوى كه‌نه‌دا بن. يا
• له ماوه‌ى 10 ساڵى رابردوودا ڵانى كه‌م ساڵێك كارى فووڵ تايمتان له يه‌ك يا ژماره‌يه‌كى
زۆرتر له پێڕستى ئه‌و كارانه‌ى خواره‌وه‌تان هه‌بێ:
خشته‌ى خواره‌وه ليستێكه كه تا رێكه‌وتى 30-6-2012 كارى پێ ده‌كرێ
(فه‌رمانگه‌ى كۆچى كه‌نه‌دا له هه‌ر ناونيشانێكى كاريى ئه‌م خشته‌يه ته‌نيا له 500 دۆسيه ده‌كۆڵێته‌وه).
ناونيشانى كار به كوردى:
1. به‌ڕێوه‌به‌رانى به‌شى خزمه‌تگوزاريى خۆراك و رێستۆرانته‌كان
2. به‌ڕێوه‌به‌رانى پيشه‌سازييه به‌رهه‌مهێنه‌رانى دايك (پيشه‌سازييه ژێرخانييه‌كان جگه له كشتوكاڵ)
3. ئه‌و پسپۆڕانه‌ى خزمه‌تگوزاريى بازرگانى پێشكه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌ران ده‌كه‌ن
4. پسپۆڕانى خه‌مڵاندنى زيان له فه‌رمانگه و سه‌نته‌ره‌كانى بيمه‌دا
5. زينده‌وه‌رزانان (بايۆلۆژيسته‌كان) و زانايانى تايبه‌ت به بايۆلۆژى
6. پسپۆڕان و ئه‌ندازيارانى بيناسازى
7. پزيشكانى پسپۆڕ
8. پزيشكانى گشتى و خێزان
9. پزيشكانى ددان
10. ده‌رمانسازان
11. فيزيۆتراپه‌كان
12. په‌رستارانى خاوه‌ن موَڵه‌ت
13. ته‌كنيككارانى راديۆگرافى و راديۆده‌رمانى
14. پسپۆڕانى ته‌ندروستيى ده‌م و ددان
15. په‌رستارانى گرێبه‌ستى خاوه‌ن موَڵه‌ت
16. ده‌روونناسان
17. توێژه‌رى كۆمه‌ڵايه‌تى
18. سه‌رۆكى چێشتلێنه‌ران
19. چێشتلێنه‌ران
20. به‌ڵێنده‌ران و سه‌رپه‌رشتيارانى پيشه‌سازيى دار و دارتاشى
21. به‌ڵێنده‌ران و سه‌رپه‌رشتيارانى پيشه‌سازيى ميكانيكى
22. كاره‌باچييه‌كان (جگه‌له كاره‌باچييه پيشه‌سازييه‌كان و پاوه‌ر)
23. كاره‌باچييه پيشه‌سازييه‌كان
24. بۆڕيكێشه‌كان
25. له‌حيمچييه‌كان و به‌كارهێنه‌رانى ئامێرى له‌حيمكارى
26. ميكانيكى ئامێرى قورس
27. به‌كارهێنه‌رانى كرێن
28. كانزاچى – هه‌ڵكه‌ندن و ته‌قاندنه‌وه – پشكنه‌رانى رووى زه‌وى- دۆزينه‌وه و دروستكردن
29. سه‌رپه‌رشتيارانى خزمه‌تگوزاريى دۆزينه‌وه‌ى نه‌وت و گاز
ئه‌گه‌ر يه‌ك له‌و مه‌رجانه‌تان هه‌بێ كه ئاماژه‌يان بۆ كرا، ئه‌وا ده‌توانن داواكاريى خۆتان ره‌وانه بكه‌ن. ئينجا مه‌رجه‌كانتان له‌سه‌ر بنه‌ماى 6 فاكته‌رى هه‌ڵبژێردراوى دياريكراو له سيستمى ئيمتيازدان و هه‌ڵبژاردنى كۆچبه‌رانى پسپۆڕدا تاووتوێ ده‌كرێت.
فاكته‌ره‌كان بريتين له:
1. خوێنده‌وارى .................................................. (25)
2. پێشينه‌ى كار................................................. (21)
3. ته‌مه‌ن.......................................................... (10)
4. ئاستى زمان................................................. (24)
5. توانايى گونجان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى كه‌نه‌دا ............ (10)
6. پێشنيارى كارى بڕواپێكراو .................................. (10)
7. كۆى ئيمتيازه‌كان ............................................ (100)
بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ربگيرێيت ده‌بێت له كۆى گشتيى (100) خاڵى سه‌ره‌وه ڵانى كه‌م (67) خاڵ وه‌ده‌ست بهێنى. هه‌روه‌ها به پێشكه‌شكردنى به‌ڵگه‌نامه داراييه‌كان نيشان بده‌ن كه پاره و سه‌رمايه‌ى پێويستتان هه‌بێت بۆ دابينكردنى بژێويى ژيانى خۆت و خێزانه‌كه‌تان تا كاتێ كه كارێكى باش و گونجاو له كه‌نه‌دا ده‌دۆزنه‌وه و بتوانن له تاقيكردنه‌وه‌ى پزيشكى ده‌ربچن و پاكانه‌ى پۆليسيشتان هه‌بێت.
ئه‌و (6) فاكته‌ره‌ى كه ئيمتيازه‌كانتان هه‌ژمار ده‌كه‌ن بريتين له:
1-خوێنده‌وارى:
ئاستى زمانى ئينگليزى و فه‌ڕه‌نسى:
ئه‌گه‌ر له هه‌ر دوو زمانى ئينگليزى و فه‌ڕه‌نسيدا شاره‌زا بن ده‌بێت ئه‌وه‌يان كه زياتر شاره‌زان وه‌ك زمانى يه‌كه‌م و ئه‌ويتريان به زمانى دووه‌م هه‌ڵبژێرن و ئه‌گه‌ر ته‌نيا يه‌ك زمان ده‌زانن ئه‌وه
ده‌بێته زمانى يه‌كه‌متان (بۆ ئه‌م شێوازى كۆچكردنه له گرووپى كۆچى فيدراڵدا پێويستيتان
به IELTS هه‌يه بۆ زمانى ئينگليزى و پێويستيتان به TEF هه‌يه بۆ زمانى فه‌ڕه‌نسى) و ئه‌نجامه‌كان بۆ فه‌رمانگه‌ى كۆچ و كۆچبه‌رى بنێرن.
زمانى يه‌كه‌م:

زمانى دووه‌م:

خشته‌ى نمره‌ى پێويست بۆ زمان:


پێشينه‌ى كار:
بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن وه‌كو هێزى كارى پسپۆڕ ئيقامه‌ى كه‌نه‌دا وه‌ربگرن ده‌بێت له 10 ساڵى رابردوودا ساڵێك ئه‌زموونى كارى فوول تايمتان هه‌بێت و كاره‌كه‌تان پێويسته له پێڕستى (0,B,A) NOCدا هه‌بێت. بۆ ئه‌وه‌ى له‌م كرووپه وه‌ربگيرێن ده‌بێت ڵانى كه‌م ساڵێك پێشينه‌ى كارتان هه‌بێت.

ته‌مه‌ن:

پێشنيارى كارى بڕواپێكراو:
ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تى كارى كاتيتان له كه‌نه‌دا هه‌بێت و خاوه‌نكارێك كارتان پێ بدات له‌و كارانه‌ى كه له ليستى (HRSDC) دا هه‌بێت ئينجا ده‌توانن 10 خاڵ وه‌ربگرن.
توانايى گونجان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى كه‌نه‌دا

* كه‌سوكارى پله يه‌ك بريتين له دايك و باوك، داپير و باپير، منداڵان و نه‌وه‌كان، خوشك و برا، پوور، مام، پلك، خاڵ، برازا و خوشكه‌زا.
پاره و سه‌رمايه‌ى پێويست بۆ وه‌رگيران له كه‌نه‌دا- كۆچبه‌رانى پسپۆڕ (ئه‌م پاره‌يه ده‌بێت هى خۆتان بێت و له كه‌س قه‌رزتان نه‌كردبێت).
ڵانى كه‌مى سه‌رمايه‌ى پێويست:

تێچوونى داواكاريى ئيقامه‌ى كه‌نه‌دا بۆ داواكاريى سه‌ره‌كى 550 دۆڵارى كه‌نه‌دى و بۆ هاوسه‌ر و منداڵانى سه‌رووتر له 22 ساڵ 550 دۆڵارى كه‌نه‌دى و بۆ كه‌سانى ژێر 22 ساڵ 150 دۆڵاره.







